کوردستان

بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاندووە، بەھۆی بەرزبونەوەی رێژەی توش بون بە پەتای کۆڕۆنا و ھاتنی ڕێژەیەکی باش لە ڤاکسینی فایزەر و بونی لۆدێکی زۆر لەسەر بەڕێوەبەرێتی خۆپاراستنی تەندروستی لە سلێمانی لە رۆژی دوو شەممەوە لە ١١ مەڵبەندی تەندروستی لە سلێمانی ڤاکسینی فایزەر بەردەست دەبێت.


ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژی دووشەمە ١٦ی ٨ی ٢٠٢١ لە سەرجەم ئەو مەلبەندە تەندروستییەکانی ناو سەنتەری سلێمانی (ئەوانەی کە یەکەی کوتانیان ھەیە)، پێکوتەی فایزەر وەرگرن و بە پێی خۆ تۆمار کردن لە سایتی وەزارەتی تەندروستی  kurdvac.


تەندروستی سلێمانی داوا لە ھاوڵاتیان دەکات نزیکترین بنکە لە سنوورەکەیان بەکاربھێنن. 

ناوی ئەو مەڵبەندە تەندروستیانەی ڤاکسینی فایزەر بەردەست دەبێت .


١- مەڵبەندی تەندروستی سەرچنار .
٢- مەڵبەندی تەندروستی شەھید ڕێباز  
٣- مەڵبەندی تەندروستی ڕاپەڕینی نوێ
٤- مەڵبەندی تەندروستی زڕینۆک
٥- مەڵبەندی تەندروستی شەھید سەردار 
٦- مەڵبەندی تەندروستی ابراھیم احمد 
٧- مەڵبەندی تەندروستی ڕۆژھەڵات 
٨- مەڵبەندی تەندروستی شەھید ڕفیق حەمەجان 
٩- مەڵبەندی تەندروستی کارێزەوشک 
١٠- مەڵبەندی تەندروستی بەختیاری 
١١- مەڵبەندی تەندروستی شەھید شەماڵ

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

موحسن فەتحی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی پارێزگای سنە لە پەرلەمانی ئێران بە ئاژانسی ھەواڵی مێھری ڕاگەیاندووە، لە چەند ڕۆژی داھاتوودا ئامێری (پی ئی تی سکان) لە نەخۆشخانەکانی سنە دادەنرێت و چەندین بەشی جۆراوجۆری پسپۆڕیی پزیشکیش دەکرێنەوە، بەوەش ئاستی زانستی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی سنە بۆ پلەی دووەم بەرزدەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە دانانی ئامێر و کردنەوەی بەشە نوێیەکانی تایبەت بە نەخۆشی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەکانی سنە، ئەو شارە دەبێتە ناوەندی چارەسەری شێرپەنجە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و تەواوی خۆرئاوای ئێران.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لە پرسەنامەکەدا ھاتووە، بەداخ و خەمێکی زۆرەوە ،  ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو ( شەریفە حەبیبوڵڵا ئەکبەر ) دایکی بەڕێزتانمان پێگەیشت . بۆ ئەو خەمە ، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان بە ئێوەو خێزان و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان رادەگەیەنین و لەناخەوە بەشداریی خەمتان دەکەین و ھاوبەشیی پەژارەیی و ناڕەحەتیتانین.
لە یەزدانی مەزن داواکارین گیانی کۆچکردوو بە بەھەشت  شاد بکات ، ئارامیی و سوکناییش بە ئێوە و ھەمو کەس و کارو بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان ببەخشێت و خەم و پەژارەتان بڕەوێنێتەوە و ئەوە دوایین ناخۆشیتان بێت . لە ھەموو خەمێک بەدور بن.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ٢٣٤٨ کەسی تر توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٢٠ تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و ١٦٨٢ تووشبووی تری ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە.

ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID١٩       ژمارە ( ٥٣٤ ) 
 
١. پشکنین: ( ١٣٤١٨ پشکنینی نوێ)
( ٤٧٧١) ھەولێر
( ٢٧٠٩) سلێمانی
( ٥١١٧) دھۆک
( ١٧٢) ھەڵەبجە
( ٤١٨) گەرمیان
( ٢٣١) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: ( ٢٣٤٨ تووشبووی نوێ)
( ٥٣١) ھەولێر
( ١٠١٩) سلێمانی
( ٦٢١) دھۆک
( ٧٣) ھەڵەبجە
( ٧٦) گەرمیان
( ٢٨) ڕاپەڕین
٣. چاکبوون: ( ١٦٨٢ چاکبوون)
( ٤١١) ھەولێر
( ٥٧٧) سلێمانی
( ٥٦٦) دھۆک
( ١٥) ھەڵەبجە
( ١٠١) گەرمیان
( ١٢) ڕاپەڕین

٤. مردن: ( ٢٠ مردن)
( ٧) ھەولێر
( ٣) سلێمانی
( ٥) دھۆک
( ٢) ھەڵەبجە
( ٠) گەرمیان
( ٣) ڕاپەڕین 


 
ئاماری گشتی:
کەرەنتین ھاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٢٦٤٠٧٩٢ (٨٩٨٩٥٤ ھەولێر، ٦٥٦٠١٠ سلێمانی، ١٠٦٧٧٣٤ دھۆک، ١٨٠٩٤ ھەڵەبجە)
تووشبوون ٢٦٣٩٧٥ (٧٦٥٨٢ ھەولێر، ٨٥٨٨٢ سلێمانی، ٩٦٩١٣ دھۆک، ٤٥٩٨ ھەڵەبجە)
چاکبوون ٢١١٥٠٠ ( ٦٠٧٧٦ ھەولێر، ٦٨٠٢٥ سلێمانی، ٧٨٨٥٩ دھۆک، ٣٨٤٠ھەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر  ٤٧٤٥٥ (١٤٤٤٧ ھەولێر، ١٥٦٢١ سلێمانی، ١٦٧٩٩ دھۆک، ٥٨٨ ھەڵەبجە)
مردن ٥٠٢٠ (١٣٥٩ ھەولێر، ٢٢٣٦ سلێمانی، ١٢٥٥ دھۆک، ١٧٠ ھەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و ھەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە ھاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسک و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە ھێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ). 
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی بڵاویکردەوە، لە ھەنگاوێکی تردا حکومەتی ھەرێم یەک ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دیناری بە مەبەستی خێرا بەرەنگاربوونەوەی کێشەی کەم ئاوی لە سنووری پارێزگای ھەولێر خەرج کرد. ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لە ماوەی رابردوودا وەک ھەنگاوی یەکەم حکومەتی ھەرێم ٢ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دیناری بۆ بەرنگاربوونەوەی وشکەساڵی و چارەسەرکردنی کێشەی ئاوی خواردنەوەی ماڵان لە ھەرێمی کوردستان خەرج کرد، ئەو بڕە پارەیەش لەسەر بودجەی گشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆ لە پارێزگاکان خەرج دەکرێت، بۆ پارێزگای ھەولێر ٩٢٥ ملیۆن دینار و پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین یەک ملیار دینار و بۆ پارێزگای دھۆکیش ٥٧٥ ملیۆن دینار. کۆی گشتی بودجەی تەرخانکراویش بۆ بەرەنگاربوونەوەی وشکەساڵی و چارەسەرکردنی کێشەی ئاوی خواردنەوە ٤ ملیار دینارە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عادل مەلا ساڵح وتەبێژی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، ھەوڵەکان بۆ یەکخستنی مووچەی کەس و کاری شەھیدان و ئەنفال کراوانی ھەرێم لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بەردەوامە و بەڵام حکومەتی عیراق کەمتەرخەمە و لەسەر پرسی جێبەجێکردنی مادەی ١٣٢ دەستوری عیراقیش تایبەتە بە قەرەبووکردنەوەی ئەوکەسانەی لەسەردەمی رژێمی پێشوو زیانیان بەرکەوتووە ھەوڵی خۆدزینەوە دەدات.


راشیگەیاند، وەکو وەزارەتی کاروباری شەھیدان بەردەوامدەبین لە ھەوڵەکانمان بۆ یەکخستنی مووچە و قەرەبووکردنەوەی ئەوکەسانەی زیانیان بەرکەوتووەو ھەموو ئامادەکارییەکیشمان کردووە چاوەڕوان وەڵامی حکومەتی فیدراڵ دەکەین.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، درەنگانێکی شەوی رابردوو تۆپخانە و فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندەکانی دەوربەری ناحییەی دەرکای بۆرمان کردووە، بەھۆیەوە ئاگرێک لە ناوچەکە کەوتووەتەوە، بەڵام لەلایەن گوند نشینەکانەوەی ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیدارەی قەزای چەمچەماڵ لە ھەوڵەکانی بەردەوامە بۆ بەدەنگەوەھاتنی گرفتی کەمئاوی لەو قەزایە، دوای ئەوەی ڕۆژی ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ قائیمقامی چەمچەماڵ لەسەر ڕاسپاردەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت لەگەڵ د.دارا رەشید وەزیری پلاندانان باسیان لە پرسی چارەسەر کردنی گرفتی کەمئاوی کرد،  پرۆژەکە کرا بەیەکەم پڕۆژەی ستراتیژی بۆ ساڵی ٢٠٢١،  دواتریش حکومەتی ھەرێم ڕەزامەندی لەسەر نوسراوی وەزارەتی شارەوانیدا و تێیدا چارەسەری خێرا و بنەبڕی بۆ کێشەی ئاوی چەمچەماڵ دیاریکرد.


لە ئێستاشدا دەزگا پەیوەندیدارەکان ڕاسپێردراون دەست بە ھەنگاوی پێویست بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بە شێوەیەکی بنەڕەتی، بەتایبەتی جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حاکم سابیر لێپرسراوی مەڵبەندی قەرەچوغی یەکێتی لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز رایگەیاند، ھەموو ھەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی لە سنوری ماددەی ١٤٠ کورد و لیستی ھاوپەیمانی کوردستان سەرکەوتن بە دەستبھێنن. 

وتیشی، لە کۆبوونەوەکە پلان و بەرنامەی دەستپێکردنی بانگەشەی ھەڵبژاردن بۆ لیستی ھاوپەیمانی کوردستان دیاریدەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد حەسەن بەڕێوەبەری کوالێتی کۆنترۆڵی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، جموجۆڵی بازرگانی لە ھەموو دەروازەکانی ھەرێم ھاوبەش لەگەڵ ئێران رووی لە کەمبوونەوە کردووە، ھۆکاری کەمبوونەوەی جموجوڵە بازرگانییەکان بۆ کردنەوەی چەند دەروازەیەکی نوێ لە باشوری عێراق و نەبوونی کۆنتڕۆڵی کارگێڕیی لەو دەروازانە و نەبوونی بەرپرسیارێتی ھۆکاری سەرەکی کەمبونەوەی جموجوڵە بازرگانییەکانە لەگەڵ ئێران.


وتیشی، لەنێوان مانگی سێ و مانگی شەشی ئەمساڵ بەڕێژەی زیاتر لە ٦٥% جوڵەی بازرگانی دابەزیوە، ھەروەھا مانگی سێ بەراورد بە مانگی حەوت  ٧٠% جوڵەی بازرگانی دابەزیوە، بەوشێوەیەش مانگ لە دوای مانگ کەمتر بووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەخت، موسڵ کراوە بە ھەشت بازنەی ھەڵبژاردن، یەکێتی لە حەوت بازنە کاندیدی ھەیە و بۆ ھەر بازنەیەکی ھەڵبژاردنیش لێپرسراوێک دانراوە.

وتیشی، لە سنوری موسڵ ٣١ ئەندام و سێ کۆتای مەسیحی و ئێزدی و شەبەک دیاریکراوە، ھیوادارن کورد ژمارەیەکی باش لەو ٣٤ کورسییە بە دەستبھێنێت.

جەختی لەوەشکردەوە، لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی تر ھەوڵدەدەن ھەڵمەتێکی ھەڵبژاردنی ھێمن بە ڕێوەبچێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە دیدارێکی نیوان ھەردوولادا سەرەتا ھەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە ئاماژەی بە رۆڵ و گرنگی پێگەی ئەڵمانیای فیدراڵ کرد لە ھاوکێشە نێودەوڵەتییەکان و رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی ئاماژەشی بە ئەو پشتگیری و ھەماھەنگی کۆمەک و ھاوکارییانەکرد کە حکومەتی ئەڵمانیای فیدراڵ لەماوەی رابردوودا لە رووی سیاسی و سەربازی و مرۆییەوە پێشکەشی گەلی کورد و ھەرێمی کوردستانی کردوە ، گرنگترینیان بەشداری بەرچاوی ئەڵمانیا لە چوارچێوەی ھاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی دژ بە رێکخراوی تیرۆرستی داعش ، ئەمە مایەی سوپاسگوزاری و رێزلێنانە لەلایەن گەلانی عیراق بەگشتی و گەلی کورد بەتایبەتی بۆ حکومەت و گەلی ئەڵمانیا .

ھەر لەو دیدارەدا تیشک خرایە سەر بارودۆخی عیراق و ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە ، بەتایبەتی بارودۆخی سیاسی عیراق و ئامادەکارییەکان بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عیراق کە بڕیارە لە مانگی یٔۆکتۆبەری یٔەمساڵ بەرێوەبچێت .

ھەڤاڵ سەعدی یٔەحمەد پیرە ئاماژەی بە گرنگی چارەسەری کێشە سیاسی و ئابورییەکان لە عیراق کردەوە وەک بەشێک لە ھێنانە دی خواست و داواکارییەکانی خۆپیشاندەرانی ناوچە جیاجیاکانی عیراق، ھەڵبژرادنی پێشوەختەش یەکێک بوو لەو داواکارییانە، ھیواشی خواست ببێتە مایەی ھێنانە کایەی کەشیکی لەباری سیاسی و ئابوری و پڕ خزمەتگوزاری بۆ گەلانی عیراق ، ووتیشی بۆ یٔەم مەبەستە ھەماھەنگی و ھاوکاری و پشتیوانی لۆجستی ووڵاتانی خاوەن یٔەزمون لە نێویشیاندا ئەڵمانیای فیدڕاڵ بۆ سەرخستنی پرۆسەکە بەشێوەیەکی شەفاف و سەرکەوتووانە پێویستیەکی گرنگە بۆ دەستکەوتنی دەریٔەنجامێکی پاک . 

بەرێز کلێمێنس سێمتنەر کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا رایەگیاند کە حکومەتەکەی جەخت لەسەر سەقامگیری سیاسی و ئابوری و سەربازی لە ھەموو عیراق دەکاتەوە، ھاوکات خوازیاری ئاشتی و بەرقەراربوونی یاساو دابینکردنی خزمەتگواری جۆرا و جۆرە بۆ گەلانی عیراق لەگەڵ ئەوەشدا پشتیوانی لە سەرخستنی پرۆسەی سیاسی لە عیراق بەگشتی دەکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەری بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنانیش ئاماژە بەوە دەکات ئەمساڵ ژنان زیاتر سکاڵا دەکەن بەرامبەر بە پیاوان بەراورد بە ساڵانی رابردوو.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شاھۆ عوسمان کەریم قائیمقامی قەزای شارباژێر رایگەیاند، بە ھۆی  کەمی بارانەوە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی قەزای چوارتا و پڕۆژەی ئاوی ناوچەکە وشکبوون و گرفتی ئاوی خواردنەوە بۆ قەزاکە دروست بوو. 


وتیشی، لەسەر داوای لێپرسراوانی ئیداری ناوچەکە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم بڕیاریدا گرفتی ئاوی خواردنەوەی قەزاکە چارەسەربکرێت و بودجەیەکی بەبڕی ٦٠ ملیۆن دینار بۆ ھەزار و ٥٠٠ ماڵ تەرخان کرا  بۆ ھێنانی ئاوی خواردنەوە بۆ خەزانی سەرەکی قەزاکە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ لیژنەی باڵای ھەماھەنگی ئەمنی و سەربازیی وەزارەتی پێشمەرگە، لە ھەولێر لەگەڵ وەفدێکی باڵای وەزارەتی بەرگریی عێراق و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی کۆبوونەوە.


لیوا جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە، بە کوردسات نیوزی ڕایگەیاند، گفتوگۆیان لە بارەی کاری ناوەندەکانی ھەماھەنگی ھاوبەش لە نێوان ھەرێم و عێراق و بەگەڕخستنی زیاتری ئەو ناوەندانە و پێویستی و ئەرکەکانیان کردووە.


وتیشی، بڕیارە دوو لیوای ھاوبەش لە نێوان ھەرێمی کوردستان و عێراق دروستبکرێن، کە دروستکردنیان چەند کێشەیەکی ھونەری ھەیە و پێویستیان بە فەرمانی فەرماندەی ھێزە چەکدارەکانە، لەگەڵ دیاریکردنی بودجە و مووچەکانیان کە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دابین دەکرێت.


ڕاشیگەیاند، لیژنەیەک دەچێتە ئەو ناوچانەی بۆشایین لە نێوان پێشمەرگە و ھێزە ئەمنییەکانی عێراق، بۆ دیاریکردنی ئەو ناوچانەی کە ئەو دوو لیوا ھاوبەشەی تێدا جێگیر دەکرێت، چەکدارکردنی ئەو دوو لیوایەش دەکەوێتە سەر ھاوپەیمانان و دوو مانگ ڕاھێنانیان پێکدەکرێت پێش ئەوەی جێگیر بکرێن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...733734735736737...819