تەرمی یەکێکی تر لە سێ گەنجەکەی چەمی خەمەڵوکە دۆزرایەوە
کوردسات نیوز
٢ی نیسانی ٢٠٢٢
بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، تەرمی دەروون رەئوف یەکێکی تر لەو سێ گەنجەی چووبوونە سەر چەمی خەمەڵۆکە دۆزرایەوە.
ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانیش رایگەیاند، قائیمقامیەتی ماوەت و فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی سنورەکە و بەڕێوەبەرێتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی و تیمی فڕۆکەوانیی و خۆبەخشان و کەسوکاری قوربانییەکان ڕاسپێردراون و ھەماھەنگی یەکترن بۆ دەرھێنانەوەی تەرمی ئەو گەنجانە.
ھەر ئەمڕۆش تەرمی ھەڵکەوت نوری یەکێک لەو سێ گەنجەی لە چەمی خەمەڵۆکە لە سنوری قەزای ماوەت بیسەرشوێن بوون لەلایەن ئەو تیمانەی ماوەی چەند رۆژێکە بەدواییاندا دەگەڕین دۆزرایەوە.