لە عەفرین سێ ھاووڵاتی کورد ڕفێنران
کوردسات نیوز
٢ی نیسانی ٢٠٢٢
عەفرین
میدیاکانی رۆژئاڤای کوردستان بڵاویانکردوە، گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا ھەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی دێرسوان سەر بە شارۆچکەی شەرا لە ناوچەی عەفرین و سێ ھاووڵاتی کوردیان رەفاندوە. ئاماژە بەوەشکراوە، ھەرسێ ھاووڵاتییەکە بە بیانوی ئەوەی پێشتر لەگەڵ ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی کاریان کردوە، رەفێندراون و تا ئێستا چارونووسیان نەدیارە.
ئیبراھیم شێخۆ وتەبێژی رێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین-سوریاش راگەیاند، تەنھا لە مانگی رابردوودا ٨٥ ھاووڵاتی کورد لە ناوچەی عەفرین لە رۆژئاڤای کوردستان لە لایەن گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیاوە رفێندراون.