رێکان جەمال سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، لە بەرنامەی تا یەکی کوردسات نیوزی رایگەیاند، لیژنەیەکی تایبەتیان بۆ مانگی رەمەزان پێکھێناوە بۆ چاودێریکردنی بازاڕ و جێبەجێکردنی پلان و رێکارەکانی تایبەتە بەم مانگە. 

وتیشی، لە مڕۆوە ھەڵمەتەکانی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ ناوبازاڕ و شوێنە گشتییەکان چڕتر کراونەتەوە، کە لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی یەکێک لەو لیژنانەی لەسەر ئاستی پاریزگاکانی عێراق زۆترین بە دواداچوون و پشکنین بۆ ناوبازاڕ و شوێنە گشتییەکان دەکەن.

راشیگەیاند، لە مانگی رەمەزاندا بەھەموو شێوەیەک لایڤ میوزیک لە شاری سلێمانی راگیراوە و سەرجەم دوکانەکانی مەیفرۆشتن داخراون و ئەو چێشتخانانەشی لە مانگی رەمەزاندا کاردەکەن دەبێت و داپۆشراو بن و لە رۆژانی جەژنی رەمەزانیشدا کراوەبن. 

لەبارەی نرخیشیەوە سەرۆکی لیژنەھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشکرایکرد، نرخەکان بەرز نەبوونەوەتە، بەڵکو جێگرکراون و بەھیچ شێوەیەک بەرزنابنەوە و بەشێک لە مارکێتە گەورەکانی سلێمانیش داشکاندنی بەرچاویان لە مانگی رەمەزاندا کردووە.

رێکام جەمال تەئیکیدکردەوە، ئەو خۆراکانەی پێش ئەوەی بھێنرێنە ناو شاری سلێمانی پشکنینیان بۆ دەکرێت و کاتێکیش داخڵی سلێمانی دەبن بەردەوام لەلایەن لیژنەکانیانەوە چاودێری دەکرێن، بەڵام گەڕان و پشکنینەکانی ئەوان بەتەنھا بەس نین و داوا لە ھاوتیان دەکەن ھەر حاڵەتێکی بەرزبوونەوەی نرخ یان خراپی کوالێتی خۆراکیان بینی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاگادار بکەنەوە.