د. جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەبۆنەی ھاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزان، پیرۆزبایی لە تەواوی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیھان دەکات و دەڵێت، گەلی کوردستان وەکو زۆرینەیەکی موسڵمان، ھەمیشە باپەندی بەھا جوان و رەسەنەکانی خۆی بووە، ھیوا خوازن لەم مانگەشدا زیاتر ھاوکاری یەکتری بکەن و دوور بکەونەوە لە قۆرخکاری بازاڕ و گران کردنی پێداویستییەکانی ھاوڵاتیان.


وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە، حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو رێکارێکی پێویست دەگرێتەبەر بەرامبەر ئەو کەسانەی کە قۆرخکاری لە بازاڕدا دەکەن و سزای یاساییان دەدات.