قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت " ئەمڕۆ رۆژی جیھانی بڵاوکردنەوەی ھۆشیارییە لەسەر ئۆتیزم، بۆیە ئەکاونتەکەی خۆم بە درێژایی رۆژەکە دەدەمە کاکە رەسەن و خاتوو رەوا، قسەی خۆیانی تێدا بکەن".


رەوا جەلیلزادە ھەر لە پەڕەی تایبەتی قوباد تاڵەبانی گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە و راگەیاندووە، سوپاسی قوباد تاڵەبانی دەکەن رێگەی پێداون لە پەڕەی تایبەتی خۆی لەمڕۆدا ھۆشیاری لەسەر ئۆتیزم بڵاوبکەنەوە.


رەسەن جەلیلزادە کە توشبوویەکی ئۆتیزمە لەگەڵ رەوای خوشکی لە رێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە بەردەوام ھۆشیاری لەسەر ئۆتیزم بڵاودەکەنەوە.