قوباد تاڵەبانی بەھاتنەوەی مانگی رەمەزان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی مسوڵمانان دەکات
١ی نیسانی ٢٠٢٢
ھەر لە پەیامەکەدا ڕاشیدەگەیەنێت ، لەگەڵ پێشوازی لەم مانگە پیرۆزەدا کە دڵ و دەرونمان بۆندار دەکات بە نوری ئیمان، دووپاتی دەکەینەوە کە پەرۆشین بۆ کار و کرداری زیاتر و بەخشین لەپێناو ئایندەی گەلەکەمان.
وتیشی ، با ئەم مانگە پیرۆزە بکەینە دەرفەت بۆ ئاشتبوونەوەی نیشتمانیی و وەلانانی ناکۆکیەکان تا مسوڵمانان لەسایەی ئازادی، بە خۆشگوزەرانی و دەروونی ئارامەوە ئەم مانگە پیرۆزە بەڕێ بکەن.