زیاتر لە سێ ھەزار منداڵی ئۆتیزم لە ھەرێمی کوردستان ھەیە
کوردسات نیوز
٢ی نیسانی ٢٠٢٢
کوردسات نیوز
٢ی نیسانی ٢٠٢٢
بە سەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی، ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی لە سلێمانی لە كۆبونەوەدایە.
بەپێی زانیارییەكانی كوردسات نیوز، تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكە بۆ گفتوگۆكردنە لەبارەی ئەنجامی سەردانەكەی سەرۆكی یەكێتی بۆ بەغداد و ئەو لێكتێگەیشتنەی لە نێوان هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵی هاتووەتە ئاراوە.
هەروەها لە كۆبونەوەكەدا دۆزینەوەی رێگەچارەی گونجاو بۆ چارەسەری یەكجاری كێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و چەند پرسێكی پەیوەست بە هەرێم و ناوچەكە تاوتوێ دەكرێت .
قائیمقامییەتی سلێمانی رایگەیاندووە، لەماوەی یەک هەفتەدا دەستیان بەسەر زیاتر له 16 تۆن خوارده‌مه‌نی و كاڵاوشتومه‌كی جۆراوجۆردا گرتووە، سوپاسی کارگەیەکی شیرنەمەنیش دەکەن کە لە هەبوونی ماددەی بەسەرچوو ئاگاداریان کردوونەتەوە.
قائیمقامییەتی سلێمانی رایگەیاندووە، به‌هۆی خراپی و نه‌شیاوی بۆ خواردن و به‌كارهێنان، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر زیاتر له 16 تۆن خوارده‌مه‌نی و كاڵاوشتومەكی جۆراوجۆردا گرتووە و لە شوێنی دوور لە ناوچەی نیشتەجێبوون له‌ناویان بردوون.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئه‌و خوارده‌مه‌نییه جۆراوجۆرانه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه له شه‌ش تۆن پیاز، نزیكه‌ی چوار تۆن و نیو شیره‌مه‌نی، 380 کیلۆگرام قۆخی کەڕوواوی و 87 کارتۆن خواردنەوەی کحولی ماوە بەسەرچوو و هەروەها زیاتر له تۆنێك و 700 كیلۆگرام مه‌وادی دیكه‌ی جۆراوجۆر.
هاوکات، سوپاسی کارگەیەکی شیرینیش دەکەن کە پەیوەندی بە لیژنەکانەوە کردووە و لە هەبوونی زیاتر لە دوو تۆن شیرینی ماوە بەسەرچوو لە کارگەکەیدا ئاگاداری کردوونەتەوە.