شۆفێران رایدەگەیەنن، بەھۆی گرانی نرخی بەنزین ناتوانن بەپێی پێویست کارەکەیان بکەن و لە مانگی رەمەزانەدا بەشی بژێوی رۆژانەیان پارەیان دەست ناکەوێت.
شۆفێران داوا لە حکومەتی ھەرێم دەکەن نرخی بەنزین بگەڕێنێتەوە بۆ نرخەکەی پێشووی و بە ٥٠٠ دینار بە شۆفێرانی بفرۆشێت.
ئیدارەی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا، ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگە حکومییەکانی سنورەکە دەکات، لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا دەوام لە سەعات ٩:٠٠ وە دەستپێدەکات، جگە لە خوێندنگەکان و نەخۆشخانەکان ئەوانەی ئێشکگریان ھەیە.
بەبۆنەی مانگی رەمەزانەوە بەشێکی زۆر لە وەزارەتەکانی حکومەتی ھەرێمی سەعاتێک دەوامی رەسمیان کەمکردووەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ لیژنەی سەرپەرشتیاری موەلیدە ئەھلییەکانی سلێمانی بۆ ھەژمارکردنی نرخی کارەبای موەلیدەکان کۆبوونەوە و بەگوێرەی نرخی گازۆیل و سەعاتەکانی کارکردن نرخی ئەمپێرێک کارەبای موەلیدەی ئەھلی بۆ مانگی رابردوو لە نێوان ١٤ ھەزار دینار بۆ ١٤.٥٠٠ ھەزار دینار دەبێت، بەھۆی جیاوازی کارپێکردنی موەلیدەکانیش لە گەڕەکێک بۆ گەڕەکێکی تر، نرخی ئەمپێڕێک کارەبای موەلیدە جیاواز دەبێت.
لەبارەی کارکردنی موەلیدەکانیشەوە بۆ مانگی رەمەزان ئاماژەی بەوەکردووە، دەبێت بەیانیان لە سەعات حەوتی بەیانی تا سەعات ھەشتی بەیانی موەلیدەکان کاربکەن، دوای نیوڕوانیش لە سەعات سێی دوای نیوەڕۆ تا ٤:٣٠ بەرەبەیانی کاردەکەن و لە ماویەدا ھەرکاتێک کارەبای نشتیمانی کوژایەوە پێویستە موەلیدەکان کارەبا دابین بکەن بۆ ھاوڵاتیان.
مامۆستایان و فەرمانبەران داوا دەکەن حکومەتی ھەرێم بەڵێنێکی راست بدات و چیتر بەبێ ھۆکار مووچەی مووچەخۆران دوانەخات، چونکە مووچە مافی ھەموو مامۆستا و فەرمانبەرێکە.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە شاری کەرکوک بە سەرپەرشتی ئاسۆ مامەند کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە کۆبوونەوەدان.
وتیشی، لە کۆبوونەوەکەدا ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتی و پەرلەمانتارانی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق ئامادەن.
پەیامنیری کوردسات نیوز ئاشکراشیکرد، کۆبوونەوەکە لەبارەی کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم رەوشی ناوچە جێناکۆکەکانە.
ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی ھەرێم رایگەیاند، بۆ بەرژەوەندی قوتابیان و خوێندکارانی قۆناغی ١٢ ی ئامادەیی بۆ ئەوەی دەرفەتی باشتری خوێندنیان ھەبێت ، تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی بۆ پاش جەژنی رەمەزانی پیرۆز دوادەخرێت.
وتیشی بەرێوەبەرایەتی گشتیی ئەزمونەکان نوێترین ھەمواری ساڵنامەی خوێندن و تاقیکردنەوەکان دەخاتە ڕوو .
ماوەی چەند رۆژێکە ئەو کارمەندانە مانیان لە کارکردن گرتووە و داوای مووچەکانیان دەکەن، بەڵام تا ئێستا وەڵامی داواکەیان نەدراوەتەوە.
مانگێک پێش ئێستاش ھەمان گرفت دروست بوو بەڵام دواتر لەسەر بەڵێنی بافڵ جەلال تاڵەبانی کارمەندانی کۆمپانیاکانی پاککەرەوەی خاشاک دەستیان بە کارەکانیان کردەوە.
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی ھەرێمی کوردستاندا ھاتووە، لەم مانگە پیرۆزەدا ھەموو ھەوڵێک دەدەن بۆ چاودێریکردنی بازاڕ و کۆنتڕۆڵکردنی نرخی خۆراک و پێداویستییەکانی ھاوڵاتیان.
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لەبارەی قۆرخکارییەوە ھۆشداری دەدات و دەڵێت، "ھەرکەس و بازرگانێک سەرپێچی بکات رووبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە و بۆ ئەم مەبەستەش تیمەکانی چاودێری بازرگانی سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی وەزارەتان بەردەوامن لە گەڕان و بەدواداچوون لە سەرجەم شارو شارۆچکەکان".
داوا لە ھاوڵاتیانیش دەکات ھاوکارییان بن و لەکاتی بینینی ھەر قۆرخکاری و دیاریدەیەکی نائاسایی لە مامەڵەکردن لە خوراک و پێداویستییەکانی خەلک و بوونی ھەر کاڵایەکی بەسەرچوو تیمەکانیان ئاگاداربکەنەوە.
وەزارەتی بازرگانی و پێشەسازی تەئیکد دەکاتەوە، خۆراک و کەلوپەل بەشی پێداویستی خەڵک، لەکۆگاکاندا ھەیە و بە ھاوکاری بازرگانەکان دابینکراوە، ھەروەھا دابەشکردنی سەبەتەی خۆراکیش لە رێگەیی بریکارەکانەوە بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لە چالاکییەکدا و دوای ئەوەی تۆمەتبارێک لە سەیرانگەکانی سنوری قەزای قەرەداغ تەقەی کردبوو، توانرا دەستبەجێ لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی قەرەداغەوە دەستگیربکرێت و دەستیشگیرا بەسەر چەکێکدا لەجۆری کڵاشینکۆف کە تۆمەتبار تەقەی پێکردبوو و تۆمەتبارەکە بە بڕیاری دادوەر راگیراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە چالاکییەکی ترداو دوای بڵاوبونەوەی گرتە ڤیدیۆییەک لەتۆڕەکۆمەڵایەتییەکان کە چەند تۆمەتبارێک تەقە دەکەن، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکرد بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار.
رونیکردووەتەوە، سەرئەنجام توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەرچنارەوە سەرجەم تۆمەتباران کە چوار کەسن لەسنوری بنکەی پۆلیسی سەرچنار دەستگیربکرێن و دوای دەستگیرکردنیان دەرکەوت تۆمەتباران لەسنوری ھاوینەھەواری دوکان تەقەیان کردووە و کە دووان لە تۆمەتبارەکان لە رەگەزی مێن.
پۆلیسی سلێمانی ئاشکراشیکردووە، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستیشگیرا بەسەر چەکێک لە جۆری کڵاشینکۆف کە بەتۆمەتباران بووە و بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا بەردەوامە.
"د. پشدەر عەبدوڵا" بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵان رایگەیاند، ئەو گرفتەی بۆ نەخۆشخانەکان دروست کراوە زیانی زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن دینار بە ئابووری ھاووڵاتیان دەگەیەنێت، ھەر بۆیە داوا لە ھاووڵاتیان دەکات بچن فشار لە حکومەت بکەن و داوای مافەکانیان بکەن.
لە نوسراوێکی لیژنەی باڵای ئەزموونە گشتییەکان لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کە ئاڕاستەی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەکانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک و ھەڵەبجە و گەرمیانی کردووە تێدا ھاتووە، لەبەر بەرژەوەندی زیاتری خوێندکاران و پێدانی دەرفەتی زیاتر بە خوێندکارانی ١٢ی ئامادەیی بە ھەموو بەشەکانیەوە بڕیادرا بە ھەمواکردنەوەی ساڵنامەی تاقیکردنەوەکان بۆ قۆناغی بنەڕەتی و ئامادەیی و پەیمانگەکان بۆ کۆتاجار پەیڕەو بکرێت.
لە نوسراوەکەدا دووەم و کۆتا ھەموارکراوی ساڵنامەی تاقیکردنەوەکانی ساڵی خوێندنی ٢٠٢١- ٢٠٢٢ ھاوپێچکراوە.
پێشتریش ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو، بۆ بەرژەوەندی و خوێندکارانی قۆناغی ١٢ ی ئامادەیی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی بۆ پاش جەژنی رەمەزانی پیرۆز دوادەخرێت.
د.رەهێڵ فەرەیدوون، بریكاری وەزیری تەندروستیی هەرێمی كوردستان، بە كوردسات نیوزی راگەیاند، كێشەی كەمی دەرمان لە سلێمانی، بەهۆی ئەو رێكارانەوە بووە كە لە رابردوودا هەبوون و لە سلێمانی بەراورد بە شارەكانی تر، پارەی نەختینەی زیاتر دراوە بە كۆمپانیاكان.
وتیشی، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێم و هەموو لایەك لە هەوڵی چارەسەركردن و دۆزینەوەی رێگەچارەی جیاوازن بۆ گرفتەكە.
"حوسێن کەلاری" بەرێوەبەری ناوەندی ھاوبەشی ھەماھەنگی قەیرانەکان ڕایگەیاند: ھاوکاریەکان پێکھاتووە لە پێنج ئۆتۆمبێلی تایبەت بە تیمەکانی بەرگری شارستانی و پێداویستی فریاکەوتن بە بڕی ٣٣٠ ھەزار دۆلار کە بەسەر ھەر چوار پارێزگاکەی ھەرێم و ئیدارەی سۆران دابەش دەکرێت.
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، مانگی رەمەزان تایبەتمەندی خۆی ھەیە بۆ موسوڵمانان و پێکھاتەکانی تریش، ئەوەش بەھۆی ئەو کلتوری پێکەوەژیانەی لە ھەرێمی کوردستان ھەیە.
لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، نیگەرانن کە دەبینین ھەندێک لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن لەم مانگەدا بابەتی زۆر ھەستیاری ئاینی دەکەنە تەوەری بەرنامەکانیان و رەنگە زۆر جار کەسانی ناپسپۆر قسەی لەسەر بکەن و کاریگەری نەرێنی لە سەر رەوشی پێکەوەژیانی ئاینی ھەبێت لە کوردستان.
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ داواش دەکات، کەناڵەکانی راگەیاندن بەرنامە ئاینییەکانیان بە جۆرێک بێت بچێتە خزمەتی پێکەوەژیانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و قوڵکردنەوەی خۆشەویستی لە نێوانیاندا، بە گرنگیشی دەزانن خۆیان لە بابەتی ھەستیاری ئاینی کە خزمەتی خەڵک و کوردستان ناکات بە دوور بگرن.
د. رێواز فایەق لە پەیامەکەدا راشیگەیاند، ھاوسۆزیی قوڵی خۆمان بۆ ئەو دایک و باوکە میھرەبان و خەمخۆرانە دەردەبڕین، کە بە پشویەکی درێژ و لەخۆبردوانەوە ڕوبەڕوی دۆخی سەختی پەروەردەیی جگەرگۆشەکانیان بونەتەوە، ماندوبون و ھیلاکیتان جێگەی ئەوپەڕی ستایشە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەرکی حکومەت و دامەزراوە تەندروستییەکانە، دەستباری ئەم ئەرکە قورسە پەروەردەییە لەگەڵ دایک و باوکانی خاوەن جگەرگۆشەی ئۆتیزم لە ئەستۆ بگرن، ئەویش بە کردنەوەی ڕێژەیەکی گونجاو لە سەنتەری ڕاھێنان و چارەسەرکردن، ھاوکات ئەرکی پەرلەمانی کوردستانە بە ھاوئاھەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و ڕِێکخراوە مرۆییەکان، بە یاسایەک ماف و پێداویستییەکانی ئەم توێژە و خانەوادەکانیان دەستەبەر بکرێت.
سەرۆکی پەرلەمان دەڵێت ، ئاماری ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکاندا ھاتووە؛ لەنێوان ھەر (١٦٠) سەد و شەست منداڵێکدا یەکێکیان گیرۆدەی ئەم دۆخە تەندروستییە خراپ و ناھەموارەی ئۆتیزمن. دیارە ئەم ڕێژە بەرزەش لێکەوت و کاریگەریی خۆی ھەیە و زۆربەی کاتەکان باوانی مناڵانی تووشبوو بە ئۆتیزم دووچاری خەمۆکی و چەندین جۆری ناسەقامگیریی دەروونی دەبنەوە، بەھۆی ھیلاکیی بەخێوکردنەوە، بێگومان کاریگەرییەکانیشی دەپەڕێتەوە بۆ ناو کۆمەڵگە .
عەقید دیار ئیبراھیم بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دوای گەڕان و پشکنینێکی زۆر تەرمی یەکێک لەو سێ گەنجەی لە رۆژی نەورۆز لە چەمی خەمەڵوکەی ماوەت دیار نەمان دۆزرایەوە.
وتیشی، بە دووری دوو کیلۆمەتر لەو شوێنەی گەنجەکەی تێیدا خنکاوە تەرمەکە دۆزراوەتەوە و لە ھەوڵەکانیان بەردەوام دەبن بۆ دۆزینەوە و ئاشکراکردنی چارەنوسی ئەو دوو گەنجەکەی تر.
لە رۆژی ٢١ی ئادار سێ گەنج لە چەمی خەمەڵوکە دیار نەمان، تیمەکانی بەرگری شارستانیی و فڕۆکەوانی و قائیمقامیەتیش بە دوایاندا دەگەڕێن، ئەمڕۆش تەرمی یەکێکیان دۆزرایەوە.