تەقینەوەیەک لەناو کارگەیەکی ئاسن لە ناوچەی پیشەسازی تانجەرۆ ڕوویدا
کوردسات نیوز
٩ی نیسانی ٢٠٢٢
لەوبارەوەیەوە پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، تەقینەوەکە لە کارگەی ماستەر ستیل ڕوویداوە و تا ئێستا ١٣ بریندار گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی شار.
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی تەقینەوەکەوە ١٣ کەس بریندار بوون و ھەموو قوربانییەکانیش کارمەندی کارگەکەن و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.
ئەمە دووەم جارە لە هەمان کارگەی ئاسن تەقینەوە رووبدات و ساڵی پاریش بە هەمان شێوە تەقینەوەیەک لە کارگەیە روویداو بە هۆیەوە چەند کرێکارێکی کارگەکە بوونە قوربانی.