بەرێوەبەرایەتی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، پاش ئەوەی پۆلیسی سلێمانی زانیاری دەستکەوت لەسەر چەند تۆمەتبارێک کە خەریکی فاڵگرتنەوەو نوشتەکردن و فریودانی ھاوڵاتیان بوون، دەستبەجێ لێکۆڵینەوەیان ‌دەستیپێکردووە و سەرجەم بنکەکان ڕاسپێردران بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتباران، سەرەنجام توانرا لەلایەن بنکەی پۆلیسی سەرچنارەوە چوار تۆمەتبار دەستگیربکرێن و دەستیشگیرا بەسەر چەندین پارچە کەلوپەلدا کە بۆ فاڵگرتنەوەو نوشتەکردن بەکاریانھێنابوو.


راشیگەیاندووە، ، لەئێستا ھەریەک لەتۆمەتباران (س، ح، م لەدایکبووی ١٩٨٢ – س، ن، ف لەدایکبووی ١٩٨٦ – خ، ر، خ لەدایکبووی ١٩٤٨ – ع، ر، ع لەدایکبووی ١٩٥١) بەبڕیاری دادوەر راگیراون و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا بەردەوامە.


پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، لەسەر ھەمان دۆسییە دوێنی ٨ی نیسانی ٢٠٢٢ پێنج تۆمەتبار دەستگیرکراون، تائێستا و لەم ھەڵمەتە فراوانەی پۆلیسی سلێمانیدا، کە بەسەرپەرشتی راستەوخۆی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەنجام دەدرێت نۆ تۆمەتبار دەستگیرکراوان .