لە کۆبوونەوەکەدا جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم، ئاماژەی بەوەدا حکومەتی ھەرێم پلانی ھەیە بۆ گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ و تێڕوانینی حکومەت وایە کە کوردستان لە داھاتوویەکی نزیکدا ببێتە سەبەتەی خۆراکی عێراق و ناوچەکە.

لەم چوارچێوەیەشدا پێشوازی لە کاری ھاوبەشی نێوان یۆنان و ھەرێمی کوردستان دەکات و ھەموو کارئاسانییەک بۆ وەبەرھێنەرانی یۆنانی لە ھەرێم دەکرێت.

لە بەرامبەردا وەزیری کشتوکاڵی یۆنان بڕیاریدا تیمێک لە وەزارەتەکەی ڕابسپێریت بۆ کارکردن لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێم تا پێکەوە پلانی کاری ھاوبەش ئامادە بکەن.