چا و شیری منداڵ و شیری وشک و ماددەی پاککەرەوە بۆ بەشەخۆراکی مانگانە زیاد دەکرێت
کوردسات نیوز
١٠ی نیسانی ٢٠٢٢
کوردسات نیوز
١٠ی نیسانی ٢٠٢٢
ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق رێکاری توندی یاسایی دژی دروستکردن و بەکارهێنانی فڕۆکە بێفڕۆکەوان راگەیاند.
ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق رێنمایی ئاڕاستەی سەرجەم دادگا تایبەتەکان کرد، کە بڕگەکان یاسای دژەتیرۆری ژمارە (13)ی ساڵی 2005 جێبەجێ بکەن بەسەر هەر کەسێکدا کە هەستێت بە دروستکردن، بەکارهێنان، یان هێشتنەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) بۆ هەر مەبەستێک کە پێچەوانەی یاسا بێت
ئەم هەنگاوە دادوەرییەی بەغداد وەک هەوڵێک دەبینرێت بۆ کۆنترۆڵکردنی چالاکییە سەربازییەکانی دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەت و رێگریکردن لە تێوەگلانی زیاتری عیراق لە ململانێ هەرێمییەکاندا
بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم رایگەیاند، پشكێنەرانی ئاژانسەكە لە ماوەی داهاتوودا سەردانی پێگەكانی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران دەكەن.
رافائیل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، لە لێدوانێكی رۆژنامەنوسیدا لە وێستگەی ئەتۆمیی "فوكوشیما دایچی" لە ژاپۆن رایگەیاند، پشكنەرانی ئاژانسەكە سەردانی پێگەكانی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران دەكەن، كە ئەمەش بڕگەیەكی سەرەكییە لە ڕێككەوتن و لێكتێگەیشتنەكانی تایبەت بە دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران.
گرۆسی ئاماژەی بەوەشكرد، سەردانەكە ئەگەر سبەینێ بێت یاخود لە ماوەی 10 رۆژدا، هەر دەبێت رووبدات.
ئەم لێدوانە دوای ئەوەدێت، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، ئێران رەزامەندی نیشانداوە بە گەرانەوەی پشكنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بۆ وڵاتەكەیان.
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریدا، كەمترین موچەی خانەنشینیی كرێكارانی كەرتی تایبەت، نابێت لە 500 هەزار دینار كەمتربێت.
مەریوان بەگۆك عەزیز، بەڕێوەبەری گشتیی كار و دەستەبەری كۆمەڵایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە كوردسات نیوزی راگەیاند، لە دوای پێشكەشكردنی ئەو راپۆرتەی كە لەلایەن وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی بە ئەنجومەنی وەزیران كرا بۆ زیادكردنی موچەی خانەنشینیی كرێكارانی كەرتی تایبەت بە كۆی دەنگ لە لایەن ئەنجومەنەكە پەسەندكرا، وتیشی بە پێی بریارەكە دەبێت موچەی خانەنشینی كرێكاری كەرتی تایبەت لە 500 هەزار كەمتر نەبێت.
بەپێی یاسای خانەنشینی و دەستەبەری كۆمەڵایەتی كە لە هەرێم كاری پێدەكرێت، تەمەنی خانەنشینیی پیاوان لە 20 ساڵی خزمەت و 60 ساڵ تەمەندا، بۆ ئافرەتانیش لە 20 ساڵی خزمەت و 55 ساڵ تەمەندا دیاریكراوە.
بەڕێوەبەری گشتیی كار و دەستەبەری كۆمەڵایەتیی وتیشی، زیاتر لە هەزار كەس موچەی خانەنشینیی كرێكاریی وەردەگرن و ژمارەی ئەو كرێكارانەیش كە دەستبەری كۆمەڵایەتییان بۆ كراوە گەیشتووەتە زیاتر لە 303 هەزار كەس.