رێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین–سوریا رایگەیاندوە، گروپی چەکداریی ناوی (فەیلەق ئەلشام) ھاوڵاتیەکی کوردی لە گوندی مەیدانو سەر بە ناحیەی راجو رفاندوە، ھێزێکیش بە ناوی (پۆلیسی سەربازیی) کە سەر بە تورکیایە دوو ھاوڵاتی لە گوندی موساکو دەستگیرکردوە بە بیانووی ئەوەی کە پێشتر پەیوەندییان بە خۆبەڕێوەبەری خۆسەری عەفرین ھەبووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان بردوون.

بە پێی رێکخراوی مافی مرۆڤ عەفرین–سوریا لە چوار ساڵی رابردوودا لە عەفرین زیاتر لە ٨ ھەزار و ٦٣ ھاوڵاتی مەدەنی لە لایەن تورکیا و گروپە چەکدارەکانییەوە رفێندراون.

روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤیش راگەیاندووە، زیاتر لە ٢٧٠ ھەزار کەس لە کەسوکاری چەکدرانی سەر بە تورکیا و ئاوارە عەرەبەکانی سوریا لە ناوچەی عەفرین نێشتەجێکراون و گۆڕینی دیمۆگرافی لەو ناوچەیە بەردەوامە.