رەشید قوربانی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سنە رایگەیاند، بەھۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی چەند رۆژێکە رووی لە ناوچەکە کردووە، سەرجەم خوێندنگاکانی شارەکانی سنە و دیواندەرە و سەقز و کامیاران و بیجار و قوروە و دێھگولان داخراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە شارەکانی سەرواوا و بانە و مەریوانیش قائیمقامەکان سەرپشک کراون بە پێی کەشوھەوای شارەکانیان بڕیار لەبارەی داخستنی خوێندنگەکان بدەن.

ھاوشێوەی ھەرێمی کوردستان، لە رۆژی پێنج شەممەوە شەپۆلێکی خۆڵبارین رووی لە ناوچەکانی خۆرھەڵاتی کوردستانیش کردووە و لە چەند شارێکش حاڵەتی ھۆشدار راگەیەندراوە.