٦٢١ کەس لە کەرکوک بەھۆی خۆڵبارینەوە گەیەندراونەتە نەخۆشخانە
کوردسات نیوز
٩ی نیسانی ٢٠٢٢
ئازاد سابیر لێپرسڕاوی ژووری ئۆپراسیۆنەکانی فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، بەھۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەوە تائێستا ٦٢١ کەس سەردانی نەخۆشخانەکانی کەرکوکیان کردوە.
وتیشی، زۆربەی ئەو کەسانە چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە و رەوانەی ماڵەوە کراو.
ئاشکرشیکرد، تەنھا لە ماوەی ٢٤ سەعاتی رابردوو ١٤٥ کەسە بەھۆی تەنگەنەفەسییەوە سەردانی نەخۆشخانەکانی کەرکوکیان کردووە.