دژی سەردانەکەی مەسرور بارزانی کوردانی دانیشتووی بەریتانیا خۆپیشاندانیان رێکخست
٢٠ی نیسانی ٢٠٢٢
"مەسرور بارزانی"سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەسەردانەکەیدا بۆ بەریتانیا لەلایەن سەرۆک وەزیران و ژمارەیەک لە لێپرسراوان و ئەو وڵاتە پێشوازی لێکرا.
ھەر لەسەردانەکەدا بەشداریکرد لە کۆڕبەندی چاتام ھاوس، لەبەرامبەریشدا رەوەندی کوردی دانیشتوی بەریتانیا دژ بە نەبوونی خزمەتگوزاری لە ھەرێمی کوردستان و کەموکورتی لە چۆنیەتی حوکمڕانی ھەرێم گردبونەوەیەکی ناڕەزاییان ئەنجامدا بە وتنەوەی دروشم دژبە سەردانەکەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم وەستانەوە و لە شوێنی گردبوونەوەکەشدا ژمارەیەک ھێزی ئەمنی بەریتانیا بڵاوەیان پێکرا .