شەپۆلێکی خۆڵبارین و باران بارین ڕوو لە خۆرھەڵاتی کوردستان دەکات
کوردسات نیوز
٢٠ی نیسانی ٢٠٢٢
کەشناسی ئێران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، شەپۆلێکی خۆڵبارین ١٤ پارێزگای ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە، لەوانەش پارێزگاکانی سنە و کرماشان و ئیلام لە خۆرھەڵاتی کوردستان.
ئاماژەی بەوشکردەوە، لە سبەینێوە شەپۆلێکی باران بارین لە ناوچەکانی خۆرھەڵاتی کوردستانەوە ڕوو لە باکور و باکوری خۆرئاوا و باشوری ئێران دەکات و تارانی پایتەختیش دەگرێتەوە، شەپۆلەکە تا رۆژی ھەینی بەردەوام دەبێت.
مەنوچێھر فەخری جێگری پارێزگاری کرماشانیش رایگەیاند، لە ئەگەری چڕبوونەوەی خۆڵبارین، خوێندنگاکان دادەخرێن.