یەکەم ڕۆژی چەژنی ڕەمەزان دیاریکرا
کوردسات نیوز
٢١ی نیسانی ٢٠٢٢
بەڕێوەبەری ناوەندی گەردونناسی نێودەوڵەتی ئیماراتی، محەممەد شەوکەت بە میدیای فەرمی وڵاتەکەی وت، ئەستەمە لە ڕۆژی ٣٠ نیسان مانگ ببینرێت، بۆیە پێشبینی دەکەن ١ی ئایار کۆتا ڕۆژی ڕەمەزان بێت و ٢ی ئایار وەک یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاری دەکرێت.
وتیشی لەو وڵاتانەی کە ڕۆژی ٣ی نیسان وەک یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دیاریکراوە، بەھەمان شێوە پێشبینیدەکرێت ڕۆژی ٢ی ئایار یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان بێت.
پاکستان، ھیندستان، بەنگلادیش، ئەندەنوسیا، مالیزیا، عەممان، مەغریب و ئەردەن لەو وڵاتانەن کە ڕۆژی ٣ی نیسانیان وەک یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاریکرد.
ئەگەر لەو وڵاتانە ٢ی ئایار وەک یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاری بکرێت، بەوپێیە ڕۆژەکانی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز لەو وڵاتانە ٢٩ ڕۆژ دەبێت.