لە ٢٤ سەعاتدا ٩١٢ کەس سەردانی نەخۆشخانەکانی سلێمانییان کردووە
کوردسات نیوز
٤ی ئایاری ٢٠٢٢
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایشگەیاند، لەو ماوەیەدا ١٦ حاڵەتی منداڵبوون و ٧ حاڵەتی گیانلەدەستدان و ٧٦ حاڵەتی شتنی گورچیلەی دەستکرد تۆمارکراوە، ٧ نەشتەرگەری گشتیش لە نەخۆشخانەی شار و ٥ نەشتەرگەری قەستەرە و باڵۆنیش لە نەخۆشخانەی پسپۆڕییەکانی دڵ و ٦ نەشتەرگەری منداڵبوونیش ئەنجام دراوە.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵیش رایگەیاند، لە ماوەی سێ ڕۆژی جەژنی ڕەمەزاندا دوو ھەزار و ٨٣ نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەکانی چەمچەماڵیان کردووە، ٣٤٠ نەخۆشیان لە نەخۆشخانەکە داخڵ کران. ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ٥٨ حاڵەتی کتوپڕ و ٧ حاڵەتی گیانلەدەستدانیش ھەبوون.