ئاڵۆزییەکانی نێوان یەبەشە و سوپای عێراق لە شەنگال بەردەوامە
کوردسات نیوز
٣ی ئایاری ٢٠٢٢
تا دێت ڕەوشی قەزای شەنگال ئاڵۆزتر دەبێت، لە ئێستاشدا ھێزەکانی سوپای عێراق و یەکنیەکانی بەرخوردانی شەنگال "یەبەشە" لە سنونێ و خانەسور لە بەرامبەر یەکتر ڕاوەستاون، سوپای عێراق ھەوڵدەدات ھێزەکانی "یەبەشە"لە ناوچەکان کۆنتڕۆڵ بکات و بچێتە ئەو ناوچانە.
بە پێی زانیارییەکانش بەھۆی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە بە سەدان خێزانی ئێزدی ئاوارەبوون، میری ئێزدیانیش داوا دەکات ڕێوشوێنی پێویست بۆ ئاوارەکان دابین بکرێت.
ھاوکات نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق سەبارەت بە ڕەوشی شەنگال ڕایگەیاندووە، نیگەرانن لە بەرامبەر پێکدادانەکانی شەنگال و لێکەوتە خراپەکانی بۆ سەر ھاووڵاتیان، جەخت لەوەش دەکاتەوە، پێویستە ئاسایش و سەقامگیریی شەنگال لە سەرووی ھەموو شتێک بێت، چونکە ئەوان لە ڕابردوودا ئازاری زۆریان چەشتووە و شایستەی ئاشتین لە سایەی دەسەڵاتی دەوڵەتدا.