ھێزەکانی عێراق لە نێوان تەقتەق- شوان چوار پێشمەرگە دەستگیر دەکەن
کوردسات نیوز
٣ی ئایاری ٢٠٢٢
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، چوار پێشمەرگەی سەر بە لیوای شەشی وەزارەتی پێشمەرگە لە کاتی گەڕانەوەیان لە دەوامی ڕەسمی لە گوندی (جولحان)ی سەر بە ناحیەی شوانی سەر بە پارێزگای کەرکوک بۆ سنوری ڕانیە، لە بازگەی نێوان تەقتەق- شوان لە سەر کەلی سمایل بەگ لەلایەن پۆلیس و ھەواڵگری عێراقەوە دەستگیرکراون.
پەیامنێری کوردسات نیوز ڕاشیگەیاند، ئاسایش و مەڵبەندی ڕێکخستنی کەرکوکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەگەڵ فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان لە ھەوڵدان بۆ ئازادکردنی پێشمەرگەکان.