لەو بارەیەوە سەرچاوەیەکی  تایبەت بەکوردسات نیوزی ڕاگەیاند دوای وەرگرتنی زانیاری ھێزەکانی بنکەی ئاسایشی شوان و بە ھەماھەنگی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی و ئەفسەری پێشمەرگە لەژووری ئۆپراسیۆنەکانی عیراق لەکەرکوک ھاتنە سەر ھێڵ  پێشمەرگەکانیان ڕزگارکردوە.

ئەو پێشمەرگانە سەر بە لیوای شەشی وەزارەتی پێشمەرگە بوون و لە کاتی گەڕانەوەیان لە دەوامی ڕەسمی لە گوندی (جولحان)ی سەر بە ناحیەی شوانی سەر بە پارێزگای کەرکوک بۆ سنوری ڕانیە، لە بازگەی نێوان تەقتەق- شوان لە سەر کەلی سمایل بەگ لەلایەن پۆلیس و ھەواڵگری عێراقەوە دەستگیرکرابوون.

ئەو بازگەیەشی پێشمەرگەکانی ڕاگرتبوو ھاوبەشە لەنێوان پۆلیسی بازگەکانی کەرکوک و سوپا و ھەواڵگری عیراق و ھەواڵگری حەشدی شەعبی.