"رەحمان غەریب" رێکخەری سەنتەری میترۆ بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بە بۆنەی رۆژی جیھانی ئازادی رۆژنامەگەری"قوباد تاڵەبانی"جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم سەردانی سەنتەری میترۆی کرد و پێشنیازی دروستکردنی مۆنۆمێنتێک بۆ یادی رۆژنامەنووسانی شەھید و شوێنێک بۆ کاری ھاوبەشی رۆژنامەنوسان کردووە.

لەسەردانەکەدا قوباد تاڵەبانی رایگەیاندوە، پێشکەوتنی میدیا لە کاغەزەوە بۆ ئەلکترۆنی دەسکەوتێکی گرنگە، بەڵام ئەو پێشکەوتنە لە بواری دیجیتاڵی کێشەی خۆی ھەیە بە تایبەتیش کاتێک دەبێتە سەکۆیەک بۆ ئاشکراکردنی نھێنی کەسیی ھاووڵاتیان و ھەڕەشە لە ژنان و بڵاوکردنەوەی زانیاری فەیک.

جەختی لەوەشکردەوە، بۆ رووبەرووبونەوەی ئەو ئاستەنگانە کۆمەڵگەی مەدەنی و رێکخراوەکانی داکۆکی لە ماف و ئازادییەکان دەبێت رۆڵی گرنگ ببینن.