لە چەند ناوچەیەک بەھۆی کەم بارانییەوە وشکەساڵی راگەیەندراوە
کوردسات نیوز
٦ی ئایاری ٢٠٢٢
کوردسات نیوز
٦ی ئایاری ٢٠٢٢
وەفدێکی بۆردی پێکهاتەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی حەسیبە عەبدولڵا، لێپرسراوی بۆردەکە، سەردانی پارێزگای نەینەوای کرد.
لە چوارچێوەی سەردانەکەدا، وەفدەکە لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا کۆبووەوە و تێیدا دۆخی گشتیی پارێزگاکە، دواین هەنگاوەکانی ئاوەدانکردنەوە، پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان و قۆناغی دوای شەڕی داعش تاوتوێ کران.
لە کۆبوونەوەکەدا، حەسیبە عەبدولڵا پشتیوانیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بۆ کار و بەرنامەکانی حکومەتی خۆجێیی پارێزگای نەینەوا دەربڕی و رایگەیاند: یەکێتی پشتیوانی لە هەر هەنگاوێک دەکات کە ببێتە مایەی بەرقەراربوونی ئاسایش، ئۆقرەیی و پتەوکردنی گیانی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان سەرجەم پێکهاتەکان.
ئەحمەد شەرع رایگەیاند، وڵاتەکەی بەرەو ئاوەدانی هەنگاو دەنێت و دوای هەڵگرتنی سزا نێودەوڵەتییەکان لە دایکبوەتەوە، جەختیشیکردەوە سوریا لە سەرچاوەی کێشەوە بوەتە دەرفەتی مەزن بۆ ناوچەکە.
ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتی سوریا، لە میانی بەشدارییکردنی لە دانیشتنی سەرەکیی لووتکەی راگەیاندنی عەرەبی لە دوبی رایگەیاند کە وڵاتەکەی دوای هەڵگرتنی سزاکان لەدایکبووتەوە و لە سەرچاوەی کێشە و ناسەقامگیرییەوە بووەتە دەرفەتێکی مەزن لەسەر ئاستی ناوچەکە.
شەرع ئاماژەی بەوە دا، سوریا ئێستا کاری جدی دەکات بۆ ئاوەدانکردنەوەی خۆی و دامەزراوەکانی، بە تایبەت دوای ئەوەی لە وڵاتێکی دەستپێکەری ئاڵۆزی و ناردنەدەرەوەی کەپتاگۆنەوە گۆڕدراوە بۆ بنکەیەکی سەقامگیری کە بەسوودی تەواوی ناوچەکەیە.
سەرۆکی کاتی سوریا جەختیشیکردەوە، بە راکێشانی وەبەرهێنانی کەنداوی و ئەوروپی هەوڵدەدەن وڵاتەکەیان زیاتر ئاوەدان بکەنەوە و هەنگاوی زیاتر بنێن بەرەوە ئاوەدانی.
ئەم قسانەی ئەحمەد شەرع لە دوای زنجیرەیەک هەنگاوی نێودەوڵەتی دێن؛ لەوانە کۆتاییپێهێنانی بەرنامەی سزاکانی ئەمریکا لە تەمموزی 2025، سڕینەوەی ناوی سوریا لە لیستی وڵاتانی پشتیوانیکاری تیرۆر لە ئابی رابردوو و هەروەها بڕیاری کۆمکاری عەرەبی لە ئەیلولدا بۆ هەڵگرتنی سزاکانی سەر دەوڵەت و دامەزراوەکانی سوریا.
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، پڕۆسەی سەربازیی زۆرەملێ لە ئۆکراین لە داهاتویەکی نزیکدا دەگاتە ژنانیش.
وەزیری دەرەوەی روسیا لە میانی بەشداریکردنی لە کۆبونەوەیەکی دیپلۆماسیدا ئاماژەی بە پێشهاتەکانی قەیرانی ئۆکراین کردو رایگەیاد، ئاگاداری ئەو ڤیدیۆیانەن، کە بڵاودەکرێنەوە وەزۆر هاووڵاتیان دەنێردرێن بۆ بەەکانی جەنگ.
جەختیشیکردەوە، لە سۆنگەی بەردەوامی رفاندنی پیاوان لە شەقامەکان و ناردنیان بۆ بەرەکانی جەنگ بەبێ بانگهێشتنامەی رەسمی، چاوەڕوان دەکرێت ئەم هەنگاوە بە زووی ژنانیش بگرێتەوە.
ناوبراو باسی لەوەش کرد کە ڤیدیۆ تۆمارکراوەکان بەردەوام چالاکییەکانی بەناو راوچییەکانی مرۆڤ دەیسەلمێنن کە گەنجان و تەنانەت بەتەمەنەکانیش لە شەقامەکانی کیێڤ و شارەکانی دیکە دەستگیر دەکەن و بە زۆر دەیانخەنە ناو ئۆتۆمبێلەکانەوە و رەوانەی بەرەکانی جەنگیان دەکەن.