بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستاند رایگەیاند، پارێزگای ھەولێر ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاسمان لەنێوان  نیمچە ھەور و پەڵە ھەور دەبێت و سبەی ھەینی ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت ھەندێ جار بۆ ھەوری تەواو دەگۆڕێت لەگەل بروسکە و تاوە باران لە ناوچە شاخاوییەکاندا و ھەروەھا ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ ھەیە لەناوچە کانی باشووری پاڕێزگادا.

لە پارێزگای سلێمانیش ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت لەگەل بوونی تۆز و خۆڵێکی چڕ و پێشبینی دەکرێت بۆ کاتەکانی ئێوارە کاریگەریەکەی کەم ببیتەوە و سبەی ھەینی ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت کەھەندی جار بۆ ھەوری تەواو دەگۆرێت لەگەل ئەگەری بروسکە و تاوە باران لەناوچە جیا جیاکاندا بەرێژەی زیاتر ناوچەشاخاوویەکاندا وە ھەروەھا ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز وخۆل ھەیە لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆدا تاکوو کاتەکانی ئێوارە.

پارێزگای دھۆکش ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت و سبەی ھەینی ئاسمان نیمچە ھەوردەبێت ھەندێ جار دەگۆرێت بۆ ھەوری تەواو لەگەل بروسکە و تاوە باران لە زۆربەی ناوچەکانی پارێزگادا. 

لە پارێزگای کەرکوک ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و سبەی ھەینی ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچە ھەور دەبێت لەگەل ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزو خۆل لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆدا.

پارێزگای ھەڵەبجەش ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزوخۆڵێکی بەھێز کاتەکانی ئێوارە کاریگەری لاواز دەبیت و سبەی ھەینی ئاسمان نیمچە ھەوردەبێت ھەندی جار بۆ ھەوری تەواو دەگۆڕێت لەگەل بروسکە وتاوە باران لەکاتەکانی ئێوارە لەناوچە شاخاوویە سنووریەکانی رۆژھەلاتی پارێزگا.