١٢ ساڵ لەمەوبەر لە ٤ی ئایاری ٢٠١٠ سەردەشت عوسمان لە کاتی چوونی بۆ دەوامی زانکۆ لە بەردەم کۆلێژەکەیدا لەلایەن چەند کەسێکەوە ڕفێنرا، ڕۆژی ٥ی ئایاری ٢٠١٠ تەرمەکەی لە شەقامی”حی مەزارع” لە شاری موسڵ دۆزرایەوە.

خانەوادەکەشی ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، تا ئێستا بکوژانی سەردەشت دەستگیرنەکراون و بە ئازادی و بە ئاشکرا دەسوڕێنەوە.

ڕاشیانگەیاندووە دۆسیەی تیرۆری ڕۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان و دۆسیەی تیرۆر و سەرکوتی دەنگە ئازادەکان، لای ئازادیخوازانی کوردستان بە کراوەیی ماوەتەوە، تا ئەو کاتەی تاوانباران  لە دادگایەکی عادلانە و بێلایەن و سەربەخۆدا سزای خۆیان وەردەگرن.