وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، تائێستا ٤٠ حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون لە عێراق تۆمارکراوە، ھەشت کەسیش بەھۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی عێراق، لەناو ئەو ٤٠ حاڵەتەی کە لە عێراق تۆمار کراوە ٢٣ حاڵەت لە پارێزگای زیقار تۆمار کراوە و حاڵەتەکانی تر لە پارێزگاکانی کەرکوک و بابل و موسەنا بووە. 

تای خوێنبەربوون لەرێگەی ئاژەڵەوە بڵاودەبێتەوە و لای خۆیەوە پارێزگاری سەڵاحەدین بەھۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون، ھەناردە و ھاوردەکردنی ئاژەڵی لە پارێزگاکە قەدەغەکرد.