قوباد تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی کوێستان محەمەد دەکات
٦ی ئایاری ٢٠٢٢
دەقی پرسە نامەکە...
بەڕێز خاتوو کوێستان محمد وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی
بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی کاک (بەکر سەعید) ھاوسەری بەڕێزتان نیگەران و دڵگران بووم.
بەم بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خۆتان و خانەوادە بەڕێزەکەتان دەکەم و ھیواخوازم ئەمە دوا ناخۆشیتان بێت.
خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگای بەھەشتی بەرین بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران