ھاوکات داوا لەو خێزانانەش دەکات کە بەھۆی ئاڵۆزییەکانەوە ئاوارەبوون، بگەڕێنەوە ناوچەکەیان ‌و بەشێوەیەکی ئاسایی ژیانی خۆیان بەسەر بەرن.

"عەلا عەبدولحزر جەنابی" فەرماندەی لیوای ٧٢ی فیرقەی ٢٠ی سوپای عێراقیش ڕایگەیاندووە، بوونی سوپای عێراق لە شەنگال بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی ھاووڵاتیانە، ئەو دەنگۆیانەی ئاماژە بۆ تێکچوونی ڕەوشی شەنگال دەکەن دوورە لە ڕاستییەوە، ڕەوشی سنونێ و خانەسۆریش ئارامە و ھیچ پێکدادانێک نییە.