وەزارەتی بازرگانی: لە پێنج مانگدا ٤٨ ھەزار ئۆتۆمبێل ھاوردەی ھەرێم کراوە
کوردسات نیوز
١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
وەزارەتی بازرگانی ھەرێم راگەیاند، ژمارەی پێدانی مۆڵەتی ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل و پارچەی یەدەگی ئۆتۆمبێل زیادیکردووە، ساڵانە زیاتر لە ١٠٠ مۆڵەت دەدرێت بە بازرگانانی ئەو بوارە و بەشی زۆری ئەوەشی ھاوردە دەکرێت ئۆتۆمبێلە.
ئاماژەی بۆئەوەشکردووە، ساڵی رابردوو بە بەھای ٤٠٠ ملیۆن دۆلار، زیاتر لە ١١٠ ھەزار ئۆتۆمبێل ھاوردەی ھەرێمی کوردستان کراون، ساڵی ٢٠٢٠یش ٩٠ھەزار ئۆتۆمبێل ھاوردەی ھەرێم کراوە.