ئەڵمانیا مافی پەنابەرێتی دەدات بەو پەنابەرانەی پێنج ساڵە لەو وڵاتە دەژێن
کوردسات نیوز
١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی ھەرێمی نۆفایفسفایری ئەڵمانیا رایگەیاند، ئەو بڕیارە ئەو پەنابەرانە دەگرێتەوە کە ھیچ پێشینەیەکی تاوانیان نییە و سزا نەدراون و زمانی ئەڵمانی بە باشی فێربوون و کار دەکەن.
راشیگەیاند، وەک تاقیکردنەوە پەنابەران بۆ ساڵێک مافی پەنابەرێتی وەردەگرن و دوای ئەو ساڵە بڕیار لەسەر ئەوە دەدرێت کە ئەو پەنابەرە شایستەیە بە شێوەیەکی ھەمیشەی لە ئەڵمانیا بمێنێتەوە یاخود شایستە نییە.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە زیاتر لە ٢٨٠ ھەزار پەنابەر لە ئەڵمانیا دەژێن و ژمارەیەکیان کوردن و داوای مافی پەنابەریان کردووە.
ڕاشیگەیاندووە لە ساڵی ٢٠١٢ تا ٢٠١٩ پەنابەرانی ھەرێمی کوردستان و عێراق لە پلەی یەکەمدابوون، بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەری، ھەروەھا لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردووشدا ١٦٨ ھەزار و ١٧٠ پەنابەری ھەرێم و عێراق داوای مافی پەنابەرییان کردووە، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٩ پەنابەرانی ھەرێم و عێراق لە پلەی دووەمدا بووە.