شەرەف ئەحمەد سەرۆکی ئەندازیاران لە سایلۆی کەرکوک بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، لە مانگی ڕابردووەوە کە وەرگرتنی گەنم دەستیپێکردووە، تا ئێستا بەردەوامە، جوتیارانی کەرکوکیش بە شێوەیەکی باش بەروبوومیان ڕادەستی سایلۆکان دەکەن و تا ئێستاش بڕێکی باش لە گەنم وەرگیراوە.

وتیشی، ئەمساڵ دابەشکردنی پارەی گەنم بە جوتیاران دواناخرێت و تا ئێستاش بە سێ قۆناغ ٣٤ ملیار دینار لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە بۆ سایلۆی کەرکوک تەرخان کراوە.

بە پێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی بازرگانی عێراق، بۆ ئەمساڵ ٨٥٠ ھەزار دینار دیاریکراوە لە بەرامبەر تۆنێک گەنم کە لە جوتیار وەردەگیرێت.