فەرھاد شامی وتەبێژی (ھەسەدە) وتی، ئەو پێنج سیناریۆیە لە چۆڵکردنی ناوچە کوردی و عەرەبییەکان لە باکوری خۆرھەڵاتی سوریا دەستپێدەکات، گروپە چەکدارەکانی (ھەیئەت تەحریر ئەلشام و بەرەی نوسرە) شارەکانی عەزاز و عەفرین کە لەژێر کاریگەریی تورکیادان کۆنترۆڵ دەکەن، لەگەڵ ھێرشێکی بەرفراوان کە لەلایەن ھێزەکانی حکومەتی دیمەشق و ھاوپەیمانەکانی بۆ سەر پارێزگای ئیدلب ئەنجام دەدرێت، فراوانکردنی چالاکیی شانەکانی داعشیش بەرەو بیابانی بادیەی سوریاش یەکێکی ترە لە سیناریۆکان. ئاشکراشیکرد، سیناریۆی پێنجەم دەرگا بۆ لێشاوی پەنابەرانی سوری بەرەو وڵاتانی ئەوروپا دەکاتەوە بە شێوەیەکی بەرفراوان.

سەبارەت بە دوایین کۆبوونەوەی فەرماندەیی گشتیی (ھەسەدە)ش، فەرھاد شامی وتی، ھەموو پێکھاتەکانی (ھەسەدە) ئاماژەیان بە پێویستی بەڕێوەبردنی جەنگێکی سەرتاسەری کرد لە دژی ھەر ھێرشێکی سوپای تورکیا.