لە گەرمیان دامەزراندن بە شێوەی گرێبەست دەستپێدەکات
کوردسات نیوز
١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرھێنانی گەرمیان رایگەیاند، بۆ پڕکردنەوەی میلاک پێویستیان بە دامەزراندنی ٣٤ کەس ھەیە و لە ئەمڕۆوە تاکو ١٦ی مانگ ھاووڵاتیان دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن.
راشیگەیاند، ئەو ٣٤ کەسە وەردەگیرێن بۆ بەشەکانی کارگێڕی و ژمێریاری و یاسایی و ئەندازیاری شارستانی و تەلارسازی و لەگەڵ ئەندازیاری کارەبا و میکانیک، ھەروەھا ژمارەیەک کەسی تر بۆ ئای تی و ئابووری و شوفێر و پرسگە و کارگوزار و پاسەوان و چەند بەشێکی تر دادەمەزرێنرێن. ھەر کەسێک خوازیارە دەتوانێت لە فەیسبووک سەردانی پەیجی بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرھێنانی گەرمیان بکات.