لە روونکردنەوەیەکی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ئاماژەبەوکراوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ١١ی ٦ی ٢٠٢٢  لە ھەوڵێکی ھێزەکانیاندا بە مەبەستی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک بەناوی ( ن ، م ، ح ) پێشتر فەرمانی دەستگیرکردنی ھەبووە بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەر، بە پێی ماددەی ٢٥ لە یاسای ماددە ھۆشبەرەکان، ھێزەکانیان بە مەبەستی جێبەجێکردنی یاسا و دەستگیرکردنی بە فەرمانی دادوەر، تۆمەتبارەکە رووبەڕووی ھێزەکانیان دەبێتەوە.

راشیگەیاندووە، لە کاتی ھەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی لە گەڕەکی شێخ عەباس لە شاری سلێمانی و لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوەی تۆمەتبارەکە لەگەڵ ھێزەکانیا کارمەندێکی ئاسایش شەھید بوو بە ناوی کۆمیسەر/ تێبین جەمال عەزیز، پاشان تۆمەتبار دەستگیر دەکرێت و ڕووبەڕوی یاسا دەکرێتەوە .