لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ نزمبونەوەی پلەکانی گەرما بە نزیکەی ١ تا ٣ پلەی سیلیزی.

راشیگەیاندووە، تۆز و خۆڵێکی سوک لە سەنتەری پارێزگاکان بەرزدەبێتەوە و کاریگەری ئەو خۆڵبارینە لەسەر باشوری پارێزگای ھەولێر و ئیدارەی گەرمیان و بەشێک لە سنوری پارێزگای کەرکوک زیاتر دەبێت لەگەڵ زیادبونی خێرای با لە کاتەکانی ئێوارەدا .

راشیگەیاندووە، سبەینێ خێرایی با زیاد دەکات بە جۆرێک لە نێوان ١٥ بۆ ٣٠ کیلۆمەتر دەبێت لە سەعاتێکدا، مەودای بینینیش لەنێوان ٧ بۆ ٨ کیلۆمەتر دەبێت.