قوباد تاڵەبانی: کارمەندانی کەرتی تایبەت ھاوشێوەی کەرتی گشتی خانەنشین دەکرێن
کوردسات نیوز
١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
لەدوای کۆبوونەوە لەگەڵ وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی و نووسینگەی ئابوری سەرۆکی حکومەت، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، "بڕیاردرا کۆبوونەوەکانمان بۆ ھەفتەی داھاتوو بەردەوام بێت تاکو دڵنیا بین یاساکە بەشێوەیەک ھەموار بکرێت لەگەڵ بارودۆخی ئابوری و کۆمەڵایەتی ئەمڕۆی کوردستان گونجاو بێت."
وتیشێ، لە ھەمواری یاسای خانەنشینیدا، کارمەندانی کەرتی تایبەت ھاوشێوەی کەرتی گشتی خانەنشین دەکرێن، بەم کارە گەشەی زیاتر بە کەرتی تایبەت دەدەین و ھەلی کاری زیاتر دەرەخسێنین.