لە کۆبوونەوەکەدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، جەختی لە یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ پێکھێنانی حکومەتێکی نیشتمانیی خزمەتگوزار کردەوە، کە ببێتە ھۆی سەقامگیری زیاتر لە وڵات و ھەنگاو و ئاڕاستە سیاسییەکانیش لە چوارچێوەی بەرژەوەندی گشتی و بنەما دەستوورییەکان بنرێن.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی راشیگەیاند، پێویستە ھەوڵبدرێت سەرجەم ھێز و لایەنە سیاسییەکان بەشداربن لە حکومەتی نوێی عێراق و جیاوازییەکان بخەنە خزمەت ھێنانەدی ئامانجە باڵاکان، چونکە ئەگەر بیانەوێت وڵاتێکی ئارام و ئاوەدان و پێشکەوتوو بونیاد بنێن، پێویستە ھەمووان پێکەوە شان بدەنە بەر راپەڕاندنی ئەرکە چارەنووسساز و نیشتمانییەکان، ئەوەش ئەو سیاسەتە دروست و حەکیمانەیەیە کە یەکێتی کار بۆ بەدیھێنانی دەکات.

چوارچێوەی ھەماھەنگی داوای لە ھەموو ھێزەکاریگەرەکانی گۆڕەپانی سیاسی کرد بەشداری گفتوگۆکان بکەن، ئامادەیی خۆیشی بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆ لەگەڵ ھەموو لایەنەکان دەربڕی، لە سۆنگەی باوەڕبوونی کە دەبێت حکومەتی داھاتوو حکومەتێکی بەھێز و بە توانا بێت و خزمەتگوزاری پێشکەش بکات.