ئەمین بابە شێخ لە لێدوانێكدا بۆ كوردسات نیوز رایگەیاند، یەكێتی هەمیشە دەستپێشخەری دەكات بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و سەردانیكردنی لایەنە سیاسیەكانی هەرێم لەپێناو بەرژەوەندی گشتیدا، وتیشی، یەكێتی بەردەوام دەبێت لە سەردانیكردنی لایەنە سیاسیەكانی هەرێم و عێراق چونكە ئەوە بەشێكە لەپرەنسیپی یەكێتی كە هەمیشە دەستپێشخەرە و لەهەر قۆناخ و كاتێكدا بێت، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و چارەسەركردنی كێشەكان كاردەكات.