دلاوەر قوباد، سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین بە وەکالەت بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، ھێشتا بەشێک لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانیان لە پارێزگای سلێمانی دانەبڕاون، بەڵام چاوەڕوان دەکەن ئەمساڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی کارەبا و ڕێگەوبان و ڕۆشنبیری بکرێنەوە، کە کارئاسانی بۆ کاروبار و مامەڵەی ھاوڵاتیان دەکەن.