لە رونکردنەوەیەکدا ئەنجومەنی دادوەری ھەرێمی کوردستان دەڵێت، دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوە، ئەنجامەکان بۆ رای گشتی رادەگەیەنین.

دەشڵێت، نیگەرانن لە روداوی هێرشکردنە سەر چەند ئافرەتێک لەلایەن هێزە ئەمنییەکان.

دەقی رونکردنەوەکە:

لە  رۆژی ١٣/٦/٢٠٢٢ لەناو دادگای سلێمانی رووداوێکی ھێرشکردنە سەر چەند ئافرەتێک لەلایەن ھێزە ئەمنیەکان روویدا، وێڕای دەربڕینی نیگەرانی خۆمان سەبارەت بەو رووداوە ناخۆش و نەخوازراوە، بڕیارماندا بە پێکھێنانی لێژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی دروستبوونی رووداوەکە و دەرکەوتنی راستیەکان و دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوە، ئەنجامەکان بۆ رای گشتی رادەگەیەنین.

ئەنجومەنی دادوەری ھەرێمی کوردستان