گڕیگۆری میكس، ئەندامی دیاری دیموكراتەكان لە كۆمیتەی كاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا رایگەیاند، پشتگیری لە فرۆشتنی بۆمبە قورسەكان بە ئیسرائیل ناكات، بەهۆی نیگەرانی لەبارەی بەكارنەهێنانیان بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەكان.
مێكس، كە نوێنەری ویلایەتی نیویۆڕك دەكات، ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو رێككەوتنەی ئیدارەی ترەمپ پێشنیاری كردووە بۆ فرۆشتنی 40 هەزار بۆمبی دوو هەزار پاوەندی كە لە وێرانكەرترین تەقەمەنییەكانی كۆگاكانی ئەمریكایە نیگەرانی جدیی دروست دەكات لەسەر شێوازی بەكارهێنانیان لە ناوچە ئاوەدانەكانی غەززە و لوبنان.
پێشتر ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ رەزامەندی لەسەر پێشنیاری رێككەوتنێكی چەك بە بڕی 2.8 ملیار دۆلار بۆ ئیسرائیل دەربڕی بوو، كە رەوانەكردنی ئەو 40 بۆمبی دوو هەزار پاوەندی گەورەیە لەخۆدەگرێت.