ئەحمەد موفتی بریکاری وەزیری سامانە سروشتییەکان بە کوردسات نیوزی رایگەیاند ،  لەمرۆوە لە سلێمانی بەنزینی ٦٩٠ دیناری دابەش دەکرێت ، بەڵام ئەو بەنزینە تەنھا بۆ ھێڵەکانی گشتیی گواستنەوەیە .

پێشتریش بریکاری وەزیری سامانە سروشتیەکانی ھەرێم دڵنیایی دا لە چارەسەرکردنی یەکجاری کێشەی بەنزین لە ھەرێم و رایگەیاند، لە داھاتوویەکی نزیکدا گرفتی خراپی کوالێتی بەنزین نامێنێت ، وتیشی بڕیاریانداوە بەنزینی ٦٩٠ دیناری تایبەت بکرێت بە ھۆکانی گواستنەوەی وەک پاس و تەکسی تاوەکو رێگری لە بەرزبوونەوەی نرخی ھاتوچۆی ھاوڵاتیان بگرن، رۆژانەش ٤٠٠ ھەزار لیتر لەو بەنزینە رەوانەی سلێمانی دەکرێت .