بێ ئاگادارکردنەوە بەشێک لە خانووی ھاوڵاتییەک لە گوندێکی سەر بە بنەسڵاوە دەڕوخێندرێت
کوردسات نیوز
٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
خاوەن ماڵەکە فەرمانبەری حکومەتە و دوو ساڵ زیاترە زەویەکەی کڕیوە و خانوویەی لەسەر دروستکردووە و تیا نیشتەجێییە.
دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ، بێ ھیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەختە، لە لایەن ھێزە ئەمنییەکان و شارەوانییەوە، بەشێک لە خانووەکە دەڕوخێندرێت، لە کاتێکدا لە دەروبەری خانووی ئەو ھاوڵاتییە خانووی دیکەش ھەیە، بەڵام تەنھا خانووەکەی ئەویان ڕووخاندووە.



