حسێن موئنس، سەرۆکی بزوتنەوەی حقوق رایگەیاند، پڕۆسەی سیاسی لە دوای ھەڵبژاردنەوە، بەھۆی دژبەیەیەکی لە تێڕوانینی لایەنەکان بۆ بەڕێوەبەردنی وڵات، بە قەیرانێکی ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت.

وتیشی، دوای کشانەوەی رەوتی سەدر لە پڕۆسەی سیاسی و دەستلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارەکانی، پڕۆسەی سیاسی چووەتە قۆناغێکی نوێوە، ھەربۆیە بزووتنەوەی حقوق لە ئەنجومەنی نوێنەران دەکشێتەوە و کورسییەکانی رەوتی سەدر لە ئەنجومەنی نوێنەران پڕناکەنەوە.

ئەو کشانەوەیە لە کاتێکدایە، بزوتنەوەی حقوق پێنج پەرلەمانتاری لەبری پەرلەمانتارە دەستلەکارکێشاوەکانی رەوتی سەدر دەستبەکاربوون و بەوەش ژمارەی کورسییەکانی لە یەک کورسیەوە بۆ شەش کورسی بەرزبووەوە.