دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی ھەرێم و لیژنەی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی پەرلەمان، لە پەرلەمانی کوردستان کۆبونەوە و دوای کۆبونەوەکە، ھاوڕێ مەلا ستار سەرۆکی لیژنەکە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بڕیاردراوە سندوقی نیشتەجێبون بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبونی دیکە بۆ ھاوڵاتیانی کەمدەرامەت کارا بکرێتەوە، ئاشکراشیکرد، بڕیاردراوە لەبری تونێلە کۆنەکەی دەربەندیخان دوو تونێلی دیکە دروست بکرێت کە بە تەواوبونی، سلێمانی و گەرمیان پێکەوە دەبەستێتەوە.