ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی رایگەیاند، لە دوێنێوە شەپۆلێکی خۆڵبارین ناوچەکەی گرتۆتەوە و ئاستی بینین لە ھەندێک شوێن بۆ یەک کیلۆمەتر کەمبۆتەوە. 

وتیشی لە سبەینێوە کاریگەرییەکانی ئەو خۆڵبارینە تاڕادەیەک لاواز دەبێت، ھەڵکەوتەی جوگرافی و کەمی باران بارینیش ھۆکارن بۆ زیادبوونی شەپۆلەکانی خۆڵبارین، بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی وتیشی لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ٣٠ بۆ ٣٥ حاڵەتی جیاوازی خۆڵبارین تۆمارکراوە. 

دەستەی کەشناسی عێراقیش بڵاویکردەوە، خۆڵبارینەکە زۆرێک لە ناوچەکانی وڵاتەکەی گرتووەتەوە و لە بەیانی پێنج شەممەوە بەرەو لاواز بوون دەچێت.