ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی ڕێکارەکانی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆلێرا کۆدەبێتەوە
٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، پوختەی رێکارەکانی وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان بۆ رێگریکردن لە تەشەنەکردنی کۆرۆنا دەخرێتەڕوو.
ھەروەھا پوختەی بڕیاری کۆبوونەوەی پێشووی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە کێشەی بەنزین و گرنگترین سەردێڕی ئەو چاکسازییانەی لەلایەن وەزارەتەکانی کابینەی نۆیەم ئەنجام دراون دەخرێنەڕوو.
بڕگەیەکی تری کۆبوونەوەکەش پێکھاتووە لە خستنەڕووی رەشنوسی نوێی بڕیاری تایبەت بە پاراستن و پارێزگاریکردنی ئەو ناوچانەی کە پێکھاتە جیاکانی ھەرێمی کوردستانی تێدا جێگیر بوون.


