کوردستانکوردستان

بە پێی راگەیەندراوێکی دادگای سلێمانی، لە سەردانکردنی سەرۆکی دادگا و کۆبونەوەی لەگەڵ بەشی پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی سلێمانی ئەو پرسە تاوتوێکراوە، جەختیشکراوەتەوە لەسەر ئەوەی بە زووترین کات شوێنی تایبەت بۆ ئەو مەبەستە تەرخان بکرێت و سەرجەم پێداویستیەکانی بەردەستبوونی ئەو خزمەتگوزارییە دابین بکرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە ، داداگاییکردن بە شێوەی ڤیدیۆکۆنفرانس تەنھا لە وڵاتە پێشکەووتوەکان کاری پێدەکرێت و سەرۆکایەتی دادگای تێھەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی دەبێتە یەکەمین دادگا لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان و  عێراق کە ئەو سیستمە جێبەجێ دەکات. 

جێبەجێکردنی ئەو سستمە، دەبێتە ھۆی دابینکرنی ئارامییەکی زیاتر بۆ تۆمەتباران و کارئاسانیەکی زۆر بۆ پۆلیس و کەمکردنەوەی تێچوونی گواستنەوەی تۆمەتباران، سیستمەکە بە جۆرێکە کە تۆمەتباران لە شوێنی مانەوەیان لە ڕێگەی سیستمێکی تایبەتەوە بە دەنگ و ڕەنگ و لە ڕێگەی شاشەوە قسە دەکەن و پڕۆسەی دادگاییکردنەکە بەڕێوەدەچێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی گەرمیان دەڵێت، ناو تۆمار کردن لە سبەینێ سێشەممە دەست پێ دەکات تاکو ڕۆژی دوو شەممە و ٤/ ۷/ ۲۰۲۲ کۆتا ڕۆژی ناوتۆمارکردن دەبێت.

ھاتووچۆی گەرمیان دەشڵێت، ئەو کەسانەی کە ئارەزووی کارکردن دەکەن بۆ ئەم مەبەستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی گەرمیان بکەن بەم مەرجانەی لای خوارەوە:

۱. ھەڵگری مۆڵەتی شۆفێری گشتی بێت.
۲ .دانیشتووی سنوری ئیدارەی گەرمیان بێت.
۳. بڕوانامەی شەشی ئامادەیی، میکانیک و پیشەسازی کەمتر نەبێت.

پێداویستیەکان:
۱. کارتی نیشتمانی یان پێناسی باری کەسێتی (جنسێ)
۲. کارتی زانیاری
۳. دوو وێنە

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی وتەی شایەتحاڵەکانیش بەشێک لە دەستگیرکراوەکان لە کاتی دەستگیرکردنیاندا ئازار دراون.

پێشتر و لە ٢١ی حوزەیرانی ساڵی رابردوو دادگای دەستوری تورکیا دۆسێنامەی داخستنی ھەدەپەی پەسەند کرد کە لە لایەن داواکاری گشتی کۆماری تورکیاوە ئامادە کرابوو، مانگی تەموز دادگاکە بە رەسمی مۆڵەتی سێ مانگی بە ھەدەپە دا بۆ ئەوەی بەرگرینامەکەی پێشکەش بکات.

لە دۆسێکەدا کە لە ٨٤٣ لاپەڕە پێکھاتووە، داوا کراوە چالاکی سیاسیی لە ٤٥١ بەرپرس و ئەندامی ھەدەپە قەدەغە بکرێت و پارتەکەش بە تەواوی دابخرێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتیشی، جگە لە وەفدی رەسمی ئێران و ھەرێم، وەفدێکیش لە بەڕێوەبەران و نوێنەرانی نزیکەی ٣٠ کۆمپانیای ئێرانی لە بوارە جیاوازەکانی پزیشکی و تەندروستی، ئای تی، ئەلیکترۆنی، نانۆتەکنەلۆژی، مەوادی کیمیایی، کانزا، پەروەردە و خزمەتگوزاری و چەند بوارێکی تریش بەشداری لە کردنەوەی ئەو ناوەندە دەکەن و رۆژێک پێش ئەوەش بەشداری لە کۆڕبەندی گفتوگۆ بازرگانییەکان (B٢B) دەکەن لەگەڵ ھاوتاکانی خۆیان لە ھەرێمی کوردستان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی دەنگۆی ھەبوونی حاڵەتی تای خوێن بەربوون لە سلێمانی ڕەتدەکاتەوە و سامان لەتیف، وتەبێژی تەندروستی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە سلێمانی ھیچ حاڵەتێکی تووشبونی بە تای خوێنبەربوون تۆمار نەکراوە و ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستیەوە، وتیشی ھەر حاڵەتێک ھەبێت ئەوا لە راگەیاندنەکانەوە ئاماژەی پێ دەدەین.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 بەو ھویەوە بریندار بوە و ئێستا لە نەخوشخانە چارەسەری وەردەگرێت. ئاماژە بەوەش کرد تا ئێستا تومەتبار دەستگیر نەکراوە بەلام خوش بەختانە تەندروستی ئەو گەنجە بە ناوی ئەیاز سەردار لەو مەترسیەدا نیە و ھیوادارین باشتر ببێت بەلام زانیاری لەسەر تومەتبار کوکراوە بو دەستگیرکردنی

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی دووشەمە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ بەڕێوەچوو، باسی دۆخی سیاسی عێراق و بەربەستەکانی بەردەم پێکھێنانی حکومەتی نوێ کرا و جێگری سەرۆک وەزیران جەختی کردەوە لەوەی پێویستە لایەنە کوردستانییەکان بە یەکدەنگی بەشداری لە دانووستانەکاندا بکەن. داواشیکرد لایەنە عێراقییەکان لەپێناو پاراستنی سەقامگیری عێراقدا ئاستی داواکارییە حیزبییەکانی خۆیان کەم بکەنەوە و لە جیاتی ئەوە گفتوگۆ بکەن لەسەر چارەسەری بنەڕەتی کێشەکانی حکومڕانی و کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا.

لە بەشێکیتری کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییە کلتوری و زانستییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتی روسیا کرا. باس لە پێویستی پێکھێنانی دامەزراوەیەکی تایبەت کرا بۆ دروستکردنی پەیوەندیی زانستی لەنێوان زانکۆکانی کوردستان و زانکۆکانی روسیا و بۆ ئەمەش خوێندکارانی کورد لە زانکۆکانی روسیا ئەندام بن لەو دامەزراوەیەدا تا رۆڵی زیاتر ببینین لە بەھێزکردنی پەیوەندی کلتوری و رۆشنبیری و زانستی لەنێوان دوو وڵاتدا.

ھەر لەم چوارچێوەیەدا باس لە چۆنییەتی زیادکردنی زەمالەی خوێندن بۆ خوێندکارانی کورد کرا لە زانکۆکانی روسیا و کۆنسوڵی روسیا ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ دابینکردنی ژمارەیەکی زیاتری زەمالەی خوێندن بۆ خوێندکارانی ھەرێم.

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەسەر دروستکردنی پەیوەندیی لەنێوان مۆزەخانەکانی کوردستان و روسیا. کۆنسوڵی روسیا ئاماژەی بەوەدا پلانیان ھەیە بەم نزیکانە سەردانی سلێمانی و مۆزەخانەی سلێمانی بکات بۆ دروستکردنی پەیوەندیی و ھاوکاری لەنێوان مۆزەخانەی سلێمانی و چەند مۆزەخانەیەکی روسیا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

راشیگەیاندوە، بۆ ماوەی ٣ مانگ و تا ٢٠ی ٩ ی ٢٠٢٢ دوا دەرفەت دەبێت بۆ سوود وەرگرتن لە داشکاندنی رێژەی لە ١٥%‏ لەو پێشینەی قەرزی بچوک کە لەلای ھاوڵاتیانە، ھەروەھا لێخۆشبوونی تەواوی سزای دارایی، دواکەوتنی قەرزی پارەی بەشدارییەکانی تایبەت بە دەستەبەری کۆمەڵایەتی ھەڵدەگیرێت، بە مەرجێک خاوەن کار تەواوی پارەی کەڵەکەبووی بەشێوەی کاش بدات بەیەکجار،  جارێکی تریش ئەو بڕیارە درێژ ناکرێتەوە.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 لەو کۆبوونەوە گرنگەدا کە بە مەبەستی تاوتوێکردنی دوایین ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عیراق ئەنجامدرا، گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشھاتەکان و یەکخستنی ھەوڵەکان بۆپێکھێنانی حکومەتی نوێی عیراق کرا و جەخت لە دروستکردنی حکومەتێکی بەھێز کرایەوە کە توانای زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکان و تێپەڕاندنی ئاستەنگەکانی ھەبێت.

لەدرێژەی کۆبوونەوەکەدا داواکرا ھەوڵەکان خێرا بکرێن تاوەکو بەزووترین کات حکومەتێکی نیشتمانیی خزمەتگوزار دروستبکرێت کە کار بۆ بونیادنانی داھاتوویەکی سەقامگیر بکات و لەھەموو ئاستەکاندا خزمەتگوزاری پێشکەش بکات. جەختیش لەوە کرایەوە مافە یاسایی و دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستان و عیراق پارێزراوبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ناو شاری سلێمانی ٤٥ فیدەر و ١١ ھێڵی ٣٣ کەیڤی لەکارکەوتن و لە دەرەوەی شاریش ٥٠ فیدەر و ٥ ھێڵی ٣٣ کەیڤی لەکارکەوتن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆربەی کێشەکانی سەر تۆڕی کارەبای سلێمانی چارەسەر کراون و تیمەکان سەرقاڵی چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی دیکەن کە ماون.

هاوکات لە قەزای  کۆیەش بەهۆی ڕەشەبا و هەورە بروسکە زیان بەر چەند ستونێکی کارەبا کەوتووە و لە ئێستاشدا فەرمانگەی کارەبای کۆیە سەرقاڵی چاککردنەوەی ستونەکانن . 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وەفدێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە شاری کوالالامپوری مالیزیا بەشداری لە یەکەم کۆنفڕانسی رێکخراوی ھاوپەیمانیی پێشکەووخوازی جیھانی کرد و ئەمڕۆش کارەکانی بۆ رۆژی دووەم بەردەوامە و ھاوپەیمانیی پێشکەوتووخواز لە راگەیاندراوی رەسمیی خۆیدا ستایشی رۆڵی یەکێتی دەکات لە نزیککردنەوەی ھێزە عێراقییەکان بۆ پێکھێنانی حکومەتی داھاتوو، ھەروەک ھەوڵەکانی ھێزی پێشمەرگە بەرز دەنرخێنێت لە روبەڕوبونەوەی داعش و پارێزگاریکردن لە ئارامی و ئاسایشی عێراق و ھەرێمی کوردستان و تەواوی ناوچەکە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نەوزاد کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ھەرێم ڕایگەیاند، لە ھەولێر ٥٤ ھەزار و ٧٦٤ ھەزار تۆن گەنم و لە سلێمانی ٧٦ ھەزار و ٢٤٨ ھەزار تۆن و لە دھۆکیش ٣٩ ھەزار و ٣٧٨ ھەزار تۆن گەنم وەرگیراوە.

ھەروەھا، ئاگاداری ئەو جوتیارانە دەکاتەوە کە گەنمیان ڕادەستی سایلۆی ھەولێر کردووە، لە ئەمڕۆوە سەردانی سایلۆ بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی پارەی ٢٠٢٢ کە لە ژمارەی ٦١ دەست پێدەکات تا ژمارە ٤١١. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەئاگادارییەکەی ھاتوچۆدا ئاماژە بەوەشکراوە ، داخستنی تونێلەکە بەمەبەستی چاککردنی شەقامی ناو تونێلەکەیە و شەقامی دەرەوەیەتی، کە لەلایەن تیمەکانی بەڕێوبەرایەتی پاراستن و چاککردنەوەی ڕێگاوبانی سلێمانی جێبەجێ دەکرێت .

ھەر بۆیە داوا لەشۆفێران دەکەین کە لەو ماوەیەدا، ڕێگەی سەرچیای ئەزمڕ بەکاربێنن. 
 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز ڕایگەیاند، لە کاتی خۆڵبارینەکەی ئێوارەی ڕۆژی شەممە، شەش چەکداری داعش ھەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی سمود لە باشوری داقوق و دوو برایان رفاندووە کە پیشەیان جوتیار بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای چەند سەعاتێک یەکێک لەو دوو برایە ئازاد بووە و تائێستا چارەنوسی ئەوەی دیکەیان دیار نییە.

پێشتریش، چەند جارێک ڕوداوی ڕفاندنی شوانکار و جوتیار لە ناوچەکانی دەوروبەری کەرکوک لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە ڕوویداوە و دواتر بە بڕە پارەیەک ئازادکراون.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یاسین سەمیع، وتەبێژی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە ماوەی شەش مانگی ئەمساڵدا ھێزەکانیان ٢٤٠ بەکارھێنەر و بازرگانی ماددەی ھۆشبەریان دەستگیر کردووە کە ٢٢٩ کەسیان لە رەگەزی نێر و ١١ کەسەکەی دیکە لە رەگەزی مێ بوون.

بە پێی ئاماری ئاسایشی سلێمانی، لەمساڵدا ھێزەکانیان دەستیان بەسەر زیاتر لە ٨٢ کیلۆگرام ماددەی ھۆشبەر و ١٨ فەردەی ٥٠ کیلۆیی و ٤ کارتۆن حەبی ترامادۆڵدا گرتووە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

علی جەمال قدووری مقدەمی مافپەروەر لە ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ئاشکرایکرد،  بەیانی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای کەلار - کفری و نزیک ناحیەی سەرقەڵا ئۆتۆمبێلێکی سەربازی لەجۆری توێتا لانگرۆزەر وەرگەڕاوە .

پۆلیسی گەرمیان ئاشکرایکردووە، لە ڕووداوی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەدا عەمیدێک لە بەشی حەرەکاتی وەزارەتی پێشمەرگە کە لە دایکبووی ١٩٧٠ یەو دانیشتووی شاری سلیمانییە و گیانی لەدەستدا و تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە . 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...658659660661662...996